” ئەگەر حكومەتی هەرێم بیەوێت دەتوانێت مووچەی دوو مانگ دابەشبكات”

مووچە و بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگی 12 لە عێراقەوە، حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی هەردوو مانگەكە دابەشبكات، هاوكات بە داهاتی ناوخۆش دەتواندرێت كورتهێنان پڕبكرێتەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مانگی 11 بڕی 631 ملیاری بۆ هەرێم ناردووە، بۆ مانگی 12 حكومەتی هەرێم داوای 670 دیناری بۆ مووچە كردووە، هاوكات 430 ملیار دیناریش گواستنەوەی پارە هەیە لەناو خشتەكانی بوودجە بۆ سەر مووچە، بەمشێوەیەش هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی ئەو دوو مانگە نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كورتهێنانێك بۆ مووچە دروستببێت ئەوا دەتواندرێت بەداهاتی ناوخۆ پڕبكرێتەوە، چونكە هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی وەك داهاتی ئەم چەند مانگەی ڕابردوو بۆ عێراق نەگەڕاندووەتەوە، بۆیە تائێستا كێشەی (میزان المراجعە) چارەسەر نەكراوە و عێراق لیژنەیەكی ناردبوو بۆ هەرێم و دوێنێ لیژنەكە كۆتایی بەكارەكانی هێناوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگی 12 لەعێراقەوە، حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دابەشبكات و رێگە نەدرێت مووچەخۆرانی هەرێم لە ئەمساڵدا هیچ مووچەیەكیان بفەوتێت، بەڵام دیارنییە ئاخۆ چارەنووسی مووچەی مانگی 12 بەكوێ دەگات لە كاتێكدا ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









