
مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو ئەمڕۆ نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزیوە، بەجۆرێك ئەمڕۆ لە كێڵگە پەلەوەرییەكان كیلۆیەك مریشك بە دووهەزار 100 دینار دراوە بە مریشك فرۆشەكان، بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بازگەكانی عێراق ڕێگەنادەن مریشك ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان زۆرەی مانگەكانی ساڵ لەبری ئەوەی قازانج بكەن زیان دەكەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەردەوام نرخی مریشك ئەو نرخە نییە كە تێچووەكەیەتی، بەتایبەت لە ئێستادا كە شەوی ڕابردوو كیلیۆم مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 100 دینار دراوە بە مریشك فرۆشەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە تەنها 145 هەزار تۆن مریشكە، بەڵام ئێستا نزیكەی 400 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت، ئەو بڕە زیادەشی كە دەمێنێتەوە بازگەكانی حكومەتی عێراق رێگەنادەن رەوانەی پارێزگاكانی عێراقی بكەین، بەو هۆیەوە دەبێت هەرزانفرۆش بكرێت هەر بەوهۆیەوە شەش مانگە خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەر لە زەرەردان.
ئاری بەكر، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی هەر كیلۆیەك مریشك 500 دینار دابەزیوە، بەجۆرێك دووهەفتەی ڕابردوو نرخی كیلریك مریشك بە سەروو سێ هەزاردینارمان دەفرۆشت بەڵام ئەمڕۆ كیلۆیەك مریشك بە دووهەزارو 500 دینار دەفرۆشین.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









