جارێكی دیكە نرخی 100دۆلار 151 هەزاردیناری تێپەڕاند و لیرەی سوریش هاڕەی كرد

دۆلار
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە نرخی دۆلار لە 150 هەزار دینار جێگیر بووبوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات و 100 گەیشتەوە 151 هەزار و 300 دینار، هاوكات لیرەی سوریش بەڕێژەیەكی بەرچاو بەهاكەی لەدەستداوە.
ڕەوەز حاجی، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ گۆڕانكاری بەسەر نرخی دۆلار و دینار هات، بەجۆرێك سەر لەبەیانی لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئەم ئێوارەە لەكاتی داخستن نرخی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 300 دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەیەكی زۆرە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیر بوو، بەتایبەت لەدوای ڕووداوەكانی سوریاوە هاووڵاتیان و بازرگانانی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی زیاتر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی لیرەی سورییان دەكرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تاڕدەیەكی زۆر لە 150 هەزار دینار جێگیر ببێت.
ئەو خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕەی دراو ئەوەشی خستەڕوو، لە دوێنێوە مامەڵەكردن بە دراوی لیرەی سوری زۆر كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەنگۆی ئەوە بلاوبووەتەوە كە بەكارتۆن بڕێكی زۆر لیرەی سوری هاتووەتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، هەر بەو هۆیشەوە نرخی یەك ملیۆن لیرەی سوری دابەزیوە بۆ 290 هەزار دینار، لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەك ملیۆن لیرەی سوری تا 370 هەزار دینار ڕۆشت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








