وەزارەتی تەندروستی روسیا: ساڵی داهاتوو یەکەم ڤاکسینی شێڕپەنجە بەردەست دەبێت

ئامادەکردنی ڤاکسینی سپۆتنیک V
SNN-
وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڤاکسینێکی شێرپەنجەیان پەرەپێداوە کە بەبێ بەرامبەر دابین دەکرێت بۆ نەخۆشەکان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “تاس”ی ڕوسیا ، ئەندرێ کابرین، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی تیشکی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی رووسیا ڕایگەیاند، ڤاکسینەکە لە سەرەتای ساڵی 2025 دەخرێتە بازاڕەوە، هەروەها تێچووی یەک ژەم لە ڤاکسینەکە نزیکەی سێ هەزار دۆلارە.
ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت، نەک بدرێت بە خەڵکی گشتی بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەمدا وەرەم دروست نەبێت، لێدوانەکانی پێشووی زانایانی سەر بە دەزگاکانی حکومەتی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر دەرزییەک تایبەتە بە نەخۆشەکە، هاوشێوەی ڤاکسینی شێرپەنجە کە لە ڕۆژئاوا پەرەی پێدەدرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “تاس”ی رووسیا، لە ئێستادا دیار نییە ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری چ جۆرە شێرپەنجەیەک داڕێژراوە و تا چەند کاریگەرە، یان ڕووسیا پلانی هەیە چۆن بیخاتە بازاڕەوە و تا ئێستا ناوی ڤاکسینەکە ئاشکرا نەکراوە.
هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ڕێژەی شێرپەنجە لە ڕووسیا لە هەڵکشاندایە و لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 635 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراوە و پێدەچێت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک و سییەکان باوترین جۆری نەخۆشییەکە بن لە وڵاتەکەدا.
ڤاکسینی شێرپەنجەی کەسی بۆ ئەوە دروستکراوە کە سیستمی بەرگری لەش فێری چۆنیەتی ناسینەوە و هێرشکردنە سەر پرۆتینەکانی شێرپەنجە لە جەستەی نەخۆشدا دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ڤاکسینەکان مادەی بۆماوەیی بە ناوی RNA لە وەرەمی نەخۆشەکە وەردەگرن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









