“لە سلێمانی هەزار و 100 كارگە مۆڵەتی دامەزراندنیان پێدراوە”

سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارێكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان، لەمساڵدا 183 مۆڵەتی دامەزراندنی كارگە بە وەبەرهێنەرانی كوردستان دراوە، هاوكات لە كۆی گشتی چوار هەزار و 645 كارگە هەزار و 100كارگەیان لە سلێمانین و ئەوانی دیكەش لە هەولێر و دهۆكن.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە لەلایەن یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بە SNNدراوە ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی ئەمساڵدا 183 مۆڵەتی دامەزراندنی كارگە بە وەبەرهێنەران دراوە لەو ژمارەیەش 140 كارگەیان لە هەولێر، 15 كارگە لە سلێمانی و 28 كارگەی دیكە لە دهۆك جێبەجێ كراون كە توانای دابینكردنی دوو هەزار و 156 هەلیكاریان بۆ هاووڵاتیان دابینكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا بەشێوەیەكی گشتی دوو هەزار و 352 كارگە دامەزراون و دەستیان بە كاركردن و بەرهەمهێنان كردووە، دوو هەزار و 293 كارگەی دیكەش لە ژێر جێبەجێكردندان و بە یەكەوە توانای دابینكردنی 25 هەزار و 237 هەلی كاریان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.
هەربەگوێرەی ئامارەكەی یەكێتی هاوردەو هەناردەكارانی هەرێم زۆرترین پڕۆژە و كارگەی دامەزراو لە كوردستان لە بواری بیناسازیدان، كەمترینیشیان لە بواری كانزایی و چنینندان، هاوكات ژمارەیەكی زۆری كارگە لە بواری بەرهەمهێنانی شیش، چیمەنتۆ و كەرەستەی تری بیناسازی دامەزران كە بەردەوامن لە بەرهەمهێنان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









