“حکومەتی هەرێم پارە تازەکانی بەغدا بۆ خۆی هەڵدەگرێت و دڕاوەکانی ناوخۆ دابەشدەکات”

مووچەخۆرێک ئەم پارە دڕاوانەی وەرگرتووە
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە 350 هەزرا بەرمیل نەوت دەفرۆشێت کەچی یەک لیتر نەوتی نەداوە بە عێراق، دەڵێت “ئەو پارە دڕاوانەی حکومەتی هەرێم دابەشی کردووە پارەکانی بەغدا نەبووە”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق ئەمساڵ بڕی 10 ترلیۆن و 253 ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێم، لەبەرامبەردا هەرێم تەنها 10 مووچەی دابەشکردووە، 395 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی هەرێم یەک لیتر نەوتی نەداوە بەعێراق، ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژانە زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
سەبارەت بە مووچەی هەردوومانگی کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرایکردووە، حکومەتی هەرێم چووە پشوی کۆتایی ئەمساڵ و دەچێتە ساڵی نوێ بەبێ ئەوەی چارەنوسی مووچەی مانگی 11 و12 ی دیار بێت.
دەشڵێت “ئێستە کێ دژی میللەتی کوردە و کێ مافی دەخوات و کێ خەڵکی کوردستان برسی دەکات؟”.
سەبارەت بەو پارە دڕاوانەی هەندێک لە مووچەخۆران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەکاتەوە، “پارە تازەکانی بەغدا کە نێردراوە هەڵیدەگرن و پارەی دڕاوی ناوخۆ دابەشدەکەن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی کانوونی یەکەمە و مووچەخۆرانی هەرێم تەنها مووچەی مانگی 10یان وەرگرتووە، تا ئێستا روون نییە کەی مووچەی مانگی 11 و 12 وەردەگرن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









