فڕۆکەیەک لە کازاخستان کەوتە خوارەوە و 60 کەس گیانیان لەدەستدا

SNN-
فڕۆكەیەكی مەدەنیی هێڵی ئاسمانی ئازەربێجان لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا 60 كەس گیانیان لەدەست دا، شەش كەسیش رزگاریان بووە.
ئاژانسی هەواڵی روسیا، بڵاویکردووەتەوە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-12-2024، فڕۆكەیەكی مەدەنی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربێجان Azerbaijan Airlines لە نزیك شاری ئاكتاو لە كازاخستان كەوتە خوارەوە و تێكشكا.
سەرچاوەكە دەڵێت، بەهۆی كەوتنی فڕۆكەكە 60 كەس گیانیان لەدەستداوە و تەنیا شەش كەس رزگاریان بووە، فڕۆكەكە لە باكۆی پایتەختی ئازەربێجانەوە گەشتی بەرەو گرۆزنیی پایتەختی كۆماری چیچان كردووە، بەڵام بەهۆی تەمومژی زۆر لە گرۆزنی تێكشكاوە.
سەرچاوەكە دەڵێت، فڕۆكەكە پێش ئەوەی تێكبشكێت، چەند جارێك لەسەر فڕۆكەخانەی گرۆزنی سوڕاوەتەوە، بەڵام پێدەچێت نەیتوانیبێت بنیشێتەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









