وەزیری دەرەوەی سوریا: پێویستە تاران رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگرێت

SNN-
وەزیری دەرەوەی سوریا هۆشداری دەدات بە ئێران لە نانەنەوەی ئاژاوە لە وڵاتەكەی، ئەوەش دوای لێدوانێکی هاوتا عێراقییەکەی کە رایگەیاند: ئەوانەی پێیانوایە سەركەوتن لە سوریا بەدەستهاتووە، پێویستە چاوەڕێ بن.
ئەسعەد شەیبانی، لەنوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیەتی: ئێران ئاگادار دەكەینەوە لە نانەوەی پشێوی لە سوریا، پێویستە لەسەری رێز لە ئیرادەی گەلی سوریاو سەروەرییەكەی بگرێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سوریا دوای ئەوە دێت کە عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانیەكەی رایگەیاند: ئەوانەی پێیانوایە سەركەوتن لە سوریا بەدەستهاتووە، پێویستە لەسەریان چاوەڕێ بن.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: پێشهاتی زۆر لە ئایندەی سوریا رودەدات، هێشتا زووە بڕیار لەوە بدرێت كە لەسوریا دەگوزەرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









