بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی: پلانمان هەیەڕێژەی سەوزایی لە ئاستی ستانداردی جیهانی تێپەڕێنین

سەوزایی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، لە ئێستادا ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی زیاترە لە %19 ئەوەش بەهۆی گرنگیپێدانەوەیە كە بە ژینگەی سلێمانی دەدرێت لە ناشتنی نەمام، هاوكات پلانیشمان هەیە ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی بگەیەنینە زیاتر لە ئاستی ستاندارد.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی، بەSNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو گرنگیپێدانەی كە بە ڕێژەی سەوزایی دەدرێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لە ئەمساڵدا تواندراوە بەهاوكاری هەمووئەو لایەنانەی كە پەرۆشی پاراستنی ژینگەی سلێمانین، هەزاران نەمام لە سلێمانی بڕوێندرێن و بۆ داهاتووش پلانی دیكەمان هەیە كە ڕێژەی سەوزایی ئاستی ستانداردی جیهانی تێپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە ئاستێكی زۆر باشدایە و پێشەنگی زۆرینەی شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستانە، هاوكات سلێمانی ئێستا لەڕووی ڕێژەی سەوزایی لە %19 زیاترە و لە هەوڵی زیاتركردنیداین.
بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نەمامانەی كە لە ساڵانی ڕابردوو ناشتومانە پێویستیان بەوەهەیە چاودێری بكرین و خزمەتبكرێن تا لە ترسی لەناوچوون دەردەچن، بەتایبەت لەڕووی ئاودانی نەمامەكانە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ئەركدان بۆ پاراستنیان.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









