حكومەتی عێراقی بڕیاری خەرجكردنی 760 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 12 دەركرد

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە كە بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت، هاوكات پرسی ناردنی 430 ملیار دیناری دیكە بەشێوەی گواستنەوەش دراوەتە وەزارەتی دارایی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە كە بڕی 760 ملیار دینار وەك دوا گوژمەی پارەی ئەمساڵی 2024 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 12 خەرجبكرێت پێش داخستنی حساباتی دارایی بۆ ساڵی 2024.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی 760 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی 12 دەبێت، هاوكات بۆ مووچەی مانگی 11 پێشتر بڕی 631 ملیار دیناری دیكە ڕەوانە كراوە، بۆیە بەو بڕە پارەیەی مانگی 12 دەتواندرێت كورتهێنانی مووچەی مانگی 11 پڕبكرێتەوە و پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 11 دابەشبكرێت ئەگەر عێراق بەخێرایی بڕی ئەو 760 ملیارەی مانگی 12 بنێرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە بۆ مووچەی مانگی 12 كورتهێنان دروستدەبێت، بۆ ئەومەبەستەش بڕیار لەسەرگواستنەوەی بڕی 430 ملیار دینار دراوە ئەگەر ئەو بڕە پارەیەش گواستنەوەی بۆ بكرێت ئەوا پێناچێت مووچەی مانگی 12 زۆر دوابكەوێت بەڵام بەدڵنیایی دابەشكردنی دەچێتە ساڵی داهاتووەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








