زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێنا

زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونەكانی پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەمساڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رانكینگی ئەنجومەنی پۆلێنكردنی زانكۆ عەرەبییەكان توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەستدەهێنێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە وێنەیەكیان بۆ SNNناردووە ئەوەخراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی پێشكەوتنەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رووی ئەكادیمی بە نێودەوڵەتی بوونەوە، توانیمان سەركەوتنێكی نوێ لە بواری ریزبەندی لە نێوان زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی و عیراق تۆماربكەین، بەجۆرێك لە ریزبەندییەكدا كە ئەنجومەنی پۆلێنكردنی زانكۆ عەرەبییەكان و ڕێكخراوی عەرەبی بۆ ڕۆشنبیری و زانست ئەنجامی داوە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپلەی یەكەم دێت لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەبەوەشكراوە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك ئەندامێكی یەكێتی زانكۆ عەرەبییەكان بۆ ساڵی 2024 بەشداری لە ڕیزبەندی زانكۆ عەرەبییەكان كردووە و پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و پلەی حەوتەمی لەنێوان زانكۆكانی عیراق بە دەستهێناوە، تێیدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەم ڕانكینەدا سەركەوتووانە پێوەرە جیاوازەكانی هەڵسەنگاندنی زانكۆكانی جێبەجێ كردوە.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەوەشخراوەتەڕوو، پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی زانكۆكان خۆی دەبینێتەوە لە بوارەكانی پەروەردە و فێربوون و توێژینەوەی زانستی و داهێنان و سەركردایەتی، كە تیایدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەركەوتووبووە لەو بوارانەدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









