دۆلار بەرز بوونەوەی زیاتری بە خۆیەوە بینی و SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

دینار و دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت و ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە زیاد لە 152 هەزار و 200 دینار، بەوتەی شارەزایەنی بوارەكەش ئەم بەرز بوونەوەیە تا دوای سەری ساڵ بەردەوامی دەبێت و ئەگەری هەیە 100 دۆلار بگاتەوە 154 تا 155 هەزار دینار.
ئارێز محەمەد، یەكێك لە ئاڵۆڕكارانی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر داوای وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا بانكی ناوەندی عێراقی 49 كۆمپانیای تایبەت بە حەواڵەی دۆلاری سزاداو لەدوای سەری ساڵەوە ناتوانن هیچ بڕە دۆلارێك حەواڵە بكەن، ئەمە وایكرد وردەوردە نرخی دۆلار دەستبە بەرزبوونەوە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەو بڕیارە نرخی دۆلار لە دەوروبەری 150 هەزار دینار جێگیر بووبوو، بەڵام چەند ڕۆژێكە بە تایبەت ئەمڕۆ و دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار دوو هەزار دیناری چووەتە سەروو ئەمڕۆ بە 152 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەو ئاڵوگۆڕكارەی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێکی دیكەی بەرزبوونەوەی دۆلار پەیوەندی بەو هەواڵەوەهەیە كە بڕیارە لەدوای سەری ساڵ سەكۆی ئەلیكترۆنی پێدانی دۆلار نەمێنێت، ئەمەش دیار نییە نرخی دۆلار بەرزدەكاتەوە یان دای دەبەزێنێت، بەڵام هاووڵاتیان ترسیان لەوە هەیە ئەم بڕیارە نرخی دۆلار بەرز بكاتەوە، بۆیە ئێستا خواست لەسەر دۆلار زیادیكردووە و ئەگەر ئەو خواستە هەروا زۆربێت دوو نییە 100 دۆلار تا 154 تا 155 هەزار دینار بەرز ببێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
23 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
32 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
23 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
32 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









