جەبار یاوەر: گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە وەک ئەفغانستان بەجێمان دەهێڵن

SNN-
ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، هاوپەیمانان ئیرادەی خۆیان بەسەر یەکێتی و پارتیدا فەرز ناکەن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئهگەر گوێڕایەڵییان نەکرێت تا قیامەت لە هەرێم نامێننەوەو “وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهێڵن”.
فەریق جەبار یاوەر،ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لهبارهی ههنگاوهكانی پڕۆسهی یهكخستنی پێشمهرگه، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند:”هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگەو کردنی پێشمەرگە بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی، گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، ئهگەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە”.
دەشڵێت:”لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، ئهگەر لە ساڵی 2014ەوە حسابیشی بکەین دەکاتە 10 ساڵ، سەرباری ئەو هەموو هاوکاری و پێدانی پارەو چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئهگەر چیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەین، لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن”.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە دەست بەکاربونی ناوچەی سەربازی یەک و دوو کە بەشێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگەو فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگەی تێدا ڕێکدەخرێتەوە.
هێزەکانی 70 سەر بە یەکێتی و هێزەکانی 80 سەر بە پارتییە و یەکێک لە داواکارییەکانی هاوپەیمانان ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانەیە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەڵام چاودێران پێیانوایە گۆڕینی ناوی ئەو دو هێزە بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو تەنها گۆڕینی ناوەکانیانە.”.
لەوبارەیەوە فەریق جەبار یاوەر دەڵێت:”ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە، ئەمە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی حزب فەرمان بە فەرماندەکانیان نەکات و فەرماندەکانیش نەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری حزب”.
هەروەها وتیشی:”دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزە چەکدارەکان و لە نێویان دا پێشمەرگە ببن، خۆ جگە لە هێزی پێشمەرگە دەیان جۆر هێزی تری چەکدار هەن کە سەربە پارتی و یەکێتین”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









