لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ شەپۆلێکی چڕی باران روو لە هەرێم دەکات

بارانبارین
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاشكرای دەكات كە لە سبەی شەوەوە بۆماوەی سێ ڕۆژ شەپۆلێكی باران بارینی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هاوكات لەناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە و پلەكانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: پێشبینی ئەكرێت لە سبەی شەوەوە لە ئەنجامی كاریگەری سەرەكی نزمە پاڵە پەستۆیەك كە دەریای ناوەڕاست و تێكەڵ بوونی بە بڕێك لە شێی دەریای سور و مەداری و دواتر تێكەڵبوونیان بە شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر، بەجۆرێك كاریگەری ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینە بۆماوەی سێ ڕۆژ دەمێنێتەوە و شەوی یەك شەممە كاریگەری شەپۆلەكە كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە لەسەر ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و موسڵ و هەولێر دەبێت دواتر سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین دەگرێتەوە ڕۆژی هەینی زۆترین كاریگەری شەپۆلە كە دەبێت، هاوكات لەبەرزی هەزار و 500 مەترو بۆ سەرەوە ئەو ناوچانەی بەرزن لە ئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە و خێرای بای باشوورو باشووری خۆرهەڵات چالاك دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو،ئەم شەپۆلی باران بارینە یەكەم شەپۆلی باران و بەفری زستانی ئەمساڵە و لە شەپۆلەكانی دیكەی ئەم مانگە باشترەو زۆترین بڕی باران بۆ ناوچە جیاوازە كانی سنووری دهۆك و هەولێر و ڕاپەرین دەبێت كەمترین ڕێژە ئەگەر هەیە لەناوچەكانی گەرمیان ببارێت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 خولهك لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 خولهك لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









