دایک و باوکێک دەستگیرکران کە دەیانویست دوو منداڵەکەیان بە 40 ملیۆن دینار بفرۆشن

دەستگیرکردن
SNN
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغداوە رایگەیاند، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی کانوونی یەکەم، دایک و باوکێک دەستگیکراون کە پلانیان هەبووە منداڵەکانیان بفرۆشن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە بۆسەیەکی نهێنی هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لە ناوچەی ئەعزەمییە تواندرا ئەو دایک و باوکە دەستگیر بکرێن کە منداڵەکانیان بۆ فرۆشتن دانابوو، بە جۆرێک هەر منداڵێک بە 20 ملیۆن دینار و هەردوو منداڵەکەیان بە 40 ملیۆن دینار، بەڵام پێش فرۆشتنی منداڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
شایەنەی ئاماژە پێکردنە تەمەنی منداڵەکان لە نێوان 8 مانگ بۆ ساڵدا بووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش دەستیپێکردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









