رۆژنامەی تەلەگراف: ئەسما ئەسەد بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە لەژێر چاودێری چڕدایە

SNN-
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەسما ئەسەد بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ دایە، وتیشی: بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان ئەگەری مانەوەی لە ژیان لەسەدا 50-یە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2024رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەسما ئەسەدەوە رایگەیاند، ئەسما بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەی تووشی هیچ هەوکردنێک نەبێت لە ژورێکدا بە تەنهایە و هاتوچۆکردنی بۆلای قەدەغە کراوە.
سەرچاوەکان ئەوەشیان بە رۆژنامەکە وتووە، فەواز ئەخراس باوکی ئەسما لە مۆسکۆ چاودێری کچەکەی دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرۆکایەتی پێشتری کۆماری سوریا لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، ئەسما ئەسەد تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، کە جۆرێکی شێرپەنجەیە و کاریگەری لەسەر مۆخی ئێسک و خوێن هەیە.
دەشڵێت:”ساڵی 2018 ئەسما توشی شێرپەنجەی مەمک بووە و دوای ساڵێک لە وەرگرتنی چارەسەر لە مانگی هەشتی 2019 چاک بووبووەوە”.
ئاشکرابوونی رەوشی تەندروستیی هاوسەری بەشار ئەسەد لە کاتێکدایە، پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باسیان لەوەدەکرد، بەهۆی بێزاربوون لە سەپاندنی کۆتوبەندی قورس بەسەر خێزانەکەیدا، لە هەوڵی ئەوەدا بووە خۆی بگەیەنێتە لەندەن بۆ چارەسەرکردن.
ئەسما ئەسەد، لەساڵی 1975 لە لەندەن لە دایک و باوکێکی سووری لەدایکبووە، تاوەکو ئێستاش خێزانەکەی لە لەندەن دەژین.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
40 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
42 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
40 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
42 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









