
پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و لەهەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت، جەختیش دەكاتەوە كە بەناردنی 430 ملیار دیناری دیكە گرفتی مووچەی مانگی 12 چارەسەر دەبێت.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە هیچ گرفتێك بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادا نییە و ئەگەری زۆرە لە هەفتەی داهاتوو پێش سەریساڵ دەستبكرێت بەدابەشكردنی، چونكە عێراق بڕی 631 ملیاری ناردووە و بڕیاریش لەسەر تەواوكاری مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە هەفتەی داهاتوو، عێراق بڕی ئەو 430 ملیار دینارە بدات كە بەشێوەی موناقەلە دەخرێتە سەر مووچەی تەواوكاری فەرمانبەرانی هەرێم ئەوا دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 گرفتی نامێنێت بەڵام دابەشكردنی دەكەوێتە ساڵی داهاتووەوە و ئەو مووچەیەش نافەوتێت.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی مووچەخۆرانی عێراق كۆتایی نەهاتووە و هەفتەی داهاتووش بە گەیشتنی بڕی پارەی تەواوكاری كە بەڵێنی ناردنی دراوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








