
دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا دەستكەوتێك كە بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم بەدەستهاتبێت سودی هەبووبێت ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵییە كە هەرێم و عێراقی پابەندكردووە بە پێدانی مووچە، جەختیش دەكاتەوە ئەمساڵ هیچ مووچەیەك نافەوتێت.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو پاڵپشتە بەهێزانەی كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیەتی نابێت ئەمسال هیچ مووچەیەكی فەرمانبەران بفەوتێت، بەتایبەت بڕیاری دادگای فیدراڵی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پابەند كردووە بە خەرجكردنی مووچە و جیاكردنەوەی لە ململانێ سیاسییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا باشترین دەستكەوتە كە فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم بەدەستیان هێناوە هاوكات لە ماددەی 14ی دەستوری عێراق ئاماژە بەوەدراوە كە هەموو هاووڵاتیانی عێراق یەكسانن لە ماف و ئیمتیازاتدا بەوجۆرەش چۆن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابیندەكرێت پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابینبكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەندەی تێبینمان كردووە لە دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگا، تا ئێستا حكومەتی هەرێم وەك پێویست پابەند نەبووە، بە تایبەت لە بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و هەروەها گێرانەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ حكومەتی عێراق، ئەمەش وایكردووە گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا نابێت لەمساڵدا مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









