
SNN
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە هەندێک شوێن بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ شەممە زیاتر دادەبەزن
ئەمڕۆ هەینی 27ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا نمە بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوا نیوەڕۆوە هەورە تریشقە روودەدات و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، هاوکات پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان هەوری تەواو بێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بەم شەپۆلە باران بارینە دێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









