“دارایی بەغدا بۆمووچەی مانگەكانی 11 و 12 بڕی یەك تریلیۆن و 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكات”

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق بڕێكی دیكە پارە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 11 رەوانە بكات، هاوكات بۆ مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12 عێراق بڕی یەك تریلیۆن و 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 هیچ گرفتێكی نییە تەنها ئەوە ماوە كە حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی بڕی 430 ملیار دینار كە بڕیاری گواستنەوەی دراوە ڕەوانە بكەن بۆ ئەوەی ببێتە تەواوكاری ئەو 631 ملیارە ڕەوانە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەموو ئەگەرەكان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕێكی دیكە پارە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و پێش هاتنی ساڵی نوێ مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت، هاوكات ڕاگەیاندنی پشووش نابێتە گرفت چونكە بڕیارێكی تایبەت بۆ كردنەوەی بانكەكان دەردەچێت و بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەك بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 12 دەگاتە 996 ملیار دینار و هاوكات بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار بنێرێت، هاوكات میدیاكانی عێراق وتویانە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەكە دەنێردرێت.
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









