
SNN
سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و مانگی شوباتی 2025ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاریکرد.
ئەمڕۆ هەینی، 27ی کانوونی یەکەم، فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا لە وتارێکدا رایگەیاند، “بیستەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 23ی شوباتی داهاتوو دەکرێت .”
هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەوە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی 16ی ئەم مانگە ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا شکستیهێنا لەوەی زۆرینەی پەرلەمانی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی وڵاتەکەی کۆبکاتەوە.
میدیای ئەڵمانیا لەبارەی بڕیارەکەوە بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی پارتی سۆشیال دیموکرات و هاوپەیمانیەتیی کریستیان دیموکراتەکان رەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە.
هاوکات، لە ئێستادا پارتە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا رەتیان کردووەتەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدار کاربکەن و بەشێکیان لە ئەدای کارکردنی ئۆلاف شۆڵدز، راوێژکاری وڵاتەکە ناڕازین.
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









