“ژینگەی هەولێر پیسە و رێژەی سەوزاییەکەشی نیوەی ئاستی ستانداردی جیهانی نابێت”

0
437

SNN

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، هەولێر پیسترین شاری کوردستانە و ڕێژەی سەوزایش نزیک نیوەی ئاستی ستانداردە و تەنیا %13 یە ئێستا زۆری ماوە بگاتە ئاستی ستانداری جیهانی.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، ژینگەی هەولێر پیسە و رێژەی سەوزایی ناگاتە ئاستی مامناوەندی ستانداردی جیهانی، ڕێژەی سەوزایی هەموو شارێک کەقەرەباڵغە و چالاکیه مرۆیه کانی تێدایه زۆره پێویستە بەپێی ستانداردی جیهانی ڕێژەی سەوزایی بگاتە %30 تێیدایە بەڵام لە هەولێر ٪13 یە”

دەڵێت: “پیسی شاری هەولێر لەداهاتوودا کارەساتی گەورە لەڕووی کەشو هەوایەوە دەخوڵقێنێ ئەوە جگە لەوەی زیانی زۆری دەبێت لەسەر ژینگەو تەندروستی و بواره جیا جیاکانی تریش”.

ئاماژە بەوەدەکات، “بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کردومە شاری هەولێر یه کێکە لەهەرە شارە پیسەکانی کوردستان بەهۆی قەرەباڵغی زۆرو زۆری چالاکیە مرۆییەکان تێیدا هەروەها زۆر بوونی ئۆتۆمبیل و کارگەو بیناو ئامێری کاره باییەکان و مۆلیده و جاردەی قیرو کۆنکرێت و ئەو ئامێرانەی دەبنە سوتان لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕوبەری گڵ و هەروەها کەمی ڕێژەی سەوزایی تێیدا”.

ئەو کەشناسە روونیدەکاتەوە، تێکچوونی ژینگەو پیس بوونی کەشو هەوای هەولێر زیاتر لەناوچەکانی تر دەگەرێتەوە بۆ زۆر بوونی کۆمەڵێک گازی گەرم و پیسکەر لە کاریگەرترین و سەرەکەیترینیان گازی دوانۆکسیدی کاربۆن و میسان و دوانۆکسیدی نایترۆجین و گازی ئۆزۆنن.

سەبارەت بە رێگەچارەکان ئاشکرایدەکات، ئاسانترین و باشترین ڕێگا چاره کە بکرێت ئەوەیە حکومەت بەرنامەو پلانی تۆکمەی هەبێت بۆ داهاتوو نەک هەر بۆ هەولێر بەڵکو تەواوی شارو ناوچەکانی تریش ئەویش زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایەو گەیشتنیەتی بۆ ئاستی ستانداردی جیهانی.

شاڵاو هیدایەت دەڵێت: دەرئەنجامە خراپەکانی گۆڕانی کەشو هەوا لەسەر ناوچەکانمان بەمشێوەیە  لەداهاتودا کە هیچ ڕێگا چارەیەک نەگیرێته بەر کاریگەریەکان زیاتر دەبن :-

– زۆر بوون و توند بوونی شەپۆله کانی گەرماو زیاتر خایاندی ماوەکانی گەرما.

-زوتر دوباره بوونەوەی وشکە ساڵی و فراوانی بوونی .

-توند بوونی ڕەشەباکان و زۆر بوونی بوونی بارانە بەخوڕەکان

-کەمبوونەوەی بارانی دێمی و زستانی و زۆر بوونی بوونی بارانی بەخوڕو بەهێز ئەویش بەهۆی زیاتر بوونی هەڵمی ئاو لەهەوادا بەبەرز بوونەوەی یەک پلەی گەرمی بۆ تێکرایەکان ڕێژەی هەڵمی ئاو %7 زیاد ده کات لەهەوادا.

جەختدەکاتەوە، ئەم کاریگەریانە دەبنە فاکتەرێکی تری خراپ ئەویش کەمبوونەوەی سەرماو بەفر لەناوچەکانمان بەگشتی کەهەرچەند ئێستا وایەو لەچاو ساڵانی کۆن کەمبۆتەوە وە تێکچوونی کەشو هەوا لەناوچەکانمان ئەمەش وادەکات لەدوای ماوەی چەند ساڵێک سەرماو بەفرێک بێت کەپێشتر بوونی نەبووبێ و یان دەگمەنی بێت جا لەچەند ناوچەیه ک بێت یان بەشێوەی گشتگیر، لەگەڵ زۆر بوونی لافاوە بێ ئامانەکان و ڕودانی تەرزەی قەباره گەورەو زیاتر بوونی دیاردەی دەگمەنی یان نەبینراو له کاتی ناوەختدا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this