کۆمسیۆن: سبەی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی دەگاتە هەرێمی کوردستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەنجومەنی كۆمسیاران خەرجكردنی پارەی پاداشتی چاودێرانی ڕۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كردووە و لەم هەفتەیەدا پاداشتەكانیان لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق TBIخەرجدەكرێت و دواتر لە ئۆفیسەكانی كۆمیسیۆن دابەشدەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان خەرجكردنی بڕی پاداشتی چاودێرانی كۆمسیۆنی پەسەند كرد، لەم هەفتەیەدا بە دیاریكراوی یان یەكشەممە یاخود دووشەممە لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراقەوە شایستەی دارایی ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ناردنی پارەكە نوسینگەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن پارەكە وەربگرن و بەسەر ئەو كارمەندانەدا دابەشی بكەن كە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان چاودێری پرۆسەكە بوون.
پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو كە زیاتر لە 40 هەزار كارمەند بەشدارییان لەبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد، هاوكات كۆمیسیۆن بڕی 150 هەزار دیناری بۆ هەر كارمەندێكی حكومەت دیاریكردووە كە بەشداری لەبەڕێوەبردنی رۆژی دەنگدناندا كردبێت هاوكات دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان 250 هەزارو فەرمانبەری یەدەگیش بڕی 50 هەزار دینار وەردەگرن.
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









