نووسینگەکەی: مالیکی هیچ هێزێکی نوێ دانامەزرێنێت

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN
نووسینگەی مالیکی دەنگۆی دامەزراندنی گرووپێکی چەکداریی نوێ ڕەت دەکاتەوە.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵێکی میدیاکانی لوبنان سەبارەت بە هەوڵەکانی مالیکی بۆ دامەزراندنی گرووپێکی چەکداریی نوێ بــە ناوی “ابناء الدولة” لە عێراق ڕەت کردەوە.
مالیکی، وەکوو ئــەوەی لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەیدا هاتووە “بڕوای تەواوی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەیە، بۆ پاراستنی دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی.”
ئەمە لەکاتێدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، چەند ڕۆژنامەیەکی لوبنانی بڵاویان کردبووەوە، دوای ڕووداوەکانی سووریا، نووری مالیکی بڕیاری داوە هێزێکی چەکدار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو بە ناوی “ابناء الدولة” پێک بهێنێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









