لە بەغدا پێنج کەس دەستگیرکران کە 8 ئەندامی خێزانێکیان کوشتووە

SNN-
لە بەغداد پێنج کەس دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە کوشتنى خێزانێکى هەشت کەسیی و لەکاتى لێکۆڵینەوەشدا دانیان بە تاوانەکەیانداناوە و وتویانە: جگە لە تاوانى کوشتنەکە دزیشیان لە ماڵەکە کردوە.
پۆلیسى رەساف بڵاویکردووەتەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بونى روداوێکى کوشتن لە ناوچەى سەدر لە بەغداد، راستەوخۆ مەفرەزەکانیان چونەتە شوێنى روداوەکە و لەوێ سێ تەرمیان دۆزیوەتەوە کە ژنێک و دوو منداڵ بوون. دواى دۆزینەوەى ئەو تەرمانە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردوە زانیارییەکانیان لەڕێی کامێراى چاودێرییەوە کۆکردوەتەوە و بۆیان دەرکەوتوە کە بکوژەکە لە ناوچەى حەمیدیە دادەنیشێت.
دەشڵێت:”دواى وەرگرتنى رەزامەندیی یاسایی، چونەتە شوێنى مانەوەى بکوژەکە و توانیویانە لە ماڵەکەیدا خۆى و هاوسەرەکەى دەستگیر بکەن، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بووە ئەوەیە لە ماڵەکەیدا پێنج تەرمى دیکەیان دۆزیوەتەوە”.
پۆلیس دەڵێت: بەهۆى دۆزینەوەى ئەو پێنج تەرمەوە تەواوى ئەندامانى ئەو ماڵەیان دەستگیرکردوە و دواى ئەوەى لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵ کردون کە ئەو تەرمانە سەر بە هەمان ئەو خێزانەن کە لەسەرى دەستگیرکراون و دواى ئەوەى بەزۆر بردویانن بۆ ماڵى خۆیان هەرلەوێ کوشتویانن.
بەپێی زانیارییەکانى پۆلیسى رەسافە، ئەم تاوانە بۆ ئەوە ئەنجامدراوە کە بڕێک پارەیان لاى قوربانییەکان بوە چون وەریبگرنەوە و دزیشیان لە ماڵەکە کردوە لەگەڵ ئەنجامدانى تاوانەکەدا.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









