خاوەن دوكانەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر نیگەرانن لە ڕادەستنەكردنەوەی دوكانەكانیان

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی هەشت مانگە بە بیانووی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ڕێگە بەخاوەن دوكانەكانی ئەو بازاڕە نەدراوە بگەڕێنەوە دووكانەكانیان، داوادەكەن كە بە خێرایی دووكانەكانیان ڕادەستبكرێتەوە و ئەوەی ماوە لە نۆژەنكردنەوەی بۆخۆیان تەواوی دەكەن.
ڕیاز سادق، یەكێك لەخاوەن دوكانەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: دوای سوتانی بازاڕی قەیسەری لە مانگی پێنجی ئەمساڵ، تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی شاری هەولێرەوە ڕێگریمان لێدەكرێت بچینەوە ناو دووكانەكانمان، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی دووكانەكان بە شێوەی كەلتوری نۆژەندەكەنەوە، بەڵام ئەمە زیانێكی مادی زۆری لە ئێمە داوە و بژێوی ژیانی سەدان خێزان لەسەر ئەو دووكانانەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە هەر لە سەرەتای ڕووداوەكەوە داوامان لە پارێزگاری هەولێر كرد كە ئامادەین لەسەر ئەركی خۆمان بازاڕەكە نۆژەن بكەینەوە بەو شیوازی ئەوان دەیانەوێت، چونكە ئەگەر بۆخۆمان ئەو كارەمان بكردایە ئێستە دەمێك بوو نۆژەنكردنەوەكە تەواو بووبوو، بەڵام پارێزگاری هەولێر بەو داواكارییەی ئێمە ڕازی نەبوو.
ئەو خاوەن دووكانەی بازاڕی قەیسەری هەولیر ئەوەشی خستەڕوو، بەڵێنیان پێداوین كە گوایە پێش مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ كاری نۆژەنكردنەوەكە تەواو ببێت و دوكانەكانمان ڕادەستبكەنەوە، بەڵام ئێمە دڵنیایان لەو وادەیەشدا دوكانەكانمان ڕادەستناكرێتەوە و ئەوەش بارگرانی زیاتر بۆسەر ئێمە و خاوەن دوكانەكانی دیكەی ئەو بازاڕە دروستدەكات..
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









