
SNN
بەوتەی شارەزایەکی کەشناسی رێژەی بارانبارین ئەمساڵ زۆر کەم بووە و لە هەندێک ناوچەی هەرێم پەڵەی نەداوە، داواش دەکات مامۆستایانی ئایینی نوێژەبارانە ئەنجام بدەن.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کردومانە بەم زووانە هیچ شەپۆلێکی گشتگیری سەرتاسەری پێویست و باشی باران بۆ ناوچەکانمان لەئارادانیه و سیستەمێکی وشک باڵادەستە لەسەر ناوچەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژ.
باسی لەوەشکرد، “بەپێی پێشبینی ئێمە و تەواوی سەرچاوە کەشناسیەکان و کەشناسان دەبوو لەمەودای نێوان مانگی 11 و 12 بەتایبەتی پەڵەی تەواوی بدایه، بەڵام بەهۆی دەرئەنجامە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پشکی شێری لەسەر ناوچەکانمان هەروەها بوونی دیاردەی ئاو و هەوایی لانینا لە پانتایی ئاوەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن، کەکاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ناوچەکانمان بەتایبەت پارێزگای دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین و دەورووبەریان بەپلەی یەکەم ،بارانی پەڵەش زۆر دواکەوتووە لەبەشێکی ناوچەکان.”
شاڵاو هیدایەت ئەوەشی خستەڕوو، “بەتایبەت سنوری ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و هەندێ شوێنی تر هەرچەند پێم وایه بەپێی شیکاری ورد و لێکدانەوەی خۆمان و سەرچاوە کەشناسیەکان، وەرزی زستانمان لە پاییز و بەهاریشمان باشتر دەبێت”.
لە کۆتاییشدا ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد، ڕۆژی هەینی دوانیوەڕۆكەی نوێژە بارانە ئەنجام بدەن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









