لەسەرداوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی سودانی بڕیاریك لەبەرژەوەندی ژمارەیەك فەرمانبەر دەردەكات

سودانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێك كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی بە نوسراوی فەرمی داوامان لەسەرۆكوەزیرانی عێراق كرد كە زەوی بۆ ئەو فەرمانبەران دابینبكریت كە سەر بە فەرمانگە فیدراڵییەكانی عێراقن لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، سەرۆكوەزیران ڕەزامەندی لەسەر ئەو داواكارییەی ئێمەداوە.
بەدرییە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی بە نوسراوێكی فەرمی داوامان لە ( محەمەد شیاع سودانی)سەرۆكوەزیرانی عیراق كرد كە رەزامەندی دەربڕێت بۆ پێدانی پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی فیدراڵییەو دانیشتووی هەرێمی كوردستانن، بۆ ئەو مەبەستەش نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی لەبەغدا ئاگادار كردووەتەوە، كەرێكاری یاسایی بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانە بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد،هەر لەسەر داوای ئێمە سەرۆكوەزیرانی عیراق رەزامەند بووە بەپێدانی مینحەیەك بەو فەرمانبەرانەو لەداهاتووشدا میكانیزمی وەرگرتنی ئەو مینحەیە ئاشكرا دەكەین و هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی زەوی و مینحە بەردەوام دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی لەبەغدا ئاگادار كردووەتەوە، كەرێكاری یاسایی بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانە بگرنەبەر كە راژەكانیان سەر بەحكومەتی فیدراڵین و دانیشتووی هەرێمی كوردستانن، چونكە ئەو مووچەخۆرانەی كە راژەكانیان سەر بەحكومەتی فیدراڵی بوون و لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوون، لەوەرگرتنی زەوی بێ بەشكرابوون.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









