نوری مالیكی: لە هیچ لایەكی قبوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN-
نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە هەڕەشەی توند دەکات لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی عەشدی شحەبی و دەڵێت:” لە هیچ لایەكی قبوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات.
دەشڵێت:”ئەوەی لە سوریا رویدا كتوپڕ نەبوو بەڵكو پێشینەی هەبوو، دوای روخانی ئەسەد، قەوارەی زایۆنی بەرەو نزیكی دیمەشق رۆیشتووەو لوبنانیش گەمارۆدەدرێت، هەروەها دۆزی فەلەستیتن لاوازدەبێت و دوای كەوتنی ئەسەد ئوردون هەڕەشەی دەكەوێتە سەر، توركیا هەژمونی فروانتر دەكات و رەشەبای هەڕەشە دەگاتە میسرو ئیمارات و سعودیە”.
راشیگەیاندووە کە هەوڵی پارچەكردنی سوریا نادەین و دەستوەردان ناكەین لەكاروباری، حزبی بەعسی قەدەغەكراو لێزانە لەنانەوەوی ئاشوب و پیلانگێڕی، پێویستە لەلایەن كۆمەڵگەو دەزگا ئەمنیەكانەوە راوەدوبنرێن.
مالیکی دەشڵێت:”داوای ئاشتەوایی لەهەموان دەكەم،وئێمەو رەوتی سەدر لەیەك قوتابخانەین و پێوێستە پێكەوە هەنگاو بەرەو پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەت بنێین، بەشداری رەوتی سەدر پێویستە بۆ پرۆسەی سیاسی و هیچ هێلێكی سورمان نیە لە هاوپەیمانێتیكردن، هەروەها هیچ هاوپەیمانێتیەك بوونی نیەو چوارچێوەی هامەهەنگیش تائێستا رێككەوتنی نەكردووە بۆ بەشداریكردن بە یەك لیست لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی عەشدی شەعبیش دەڵێت:” لە هیچ لایەنێكی قوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات، بەتایبەت كە دامەزراوەیەكی فەرمییە پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و پێویست بە هیچ هەستیارییەك ناكات و پێویستە میكانێزمێك بدۆزرێتەوە بۆ رێكخستنی چەك و تەنها لەژێر دەستی ئیدارەی دەوڵەتدابێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









