“بەبێ دابەشكردنی مووچە وەزارەتی دارایی 237 ملیار دیناری لە مووچەی مانگی 11 بەكارهێنا”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی 14 ڕۆژە وەزارەتی دارایەی عێراق بڕی 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی 11ی خەرج نەكردووە لەهەمان كاتدا بە بەیانووی بەكارهێنانی بۆ مووچەی مانگی 10 بڕی 237 ملیار دیناری بەكارهێناوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرەو ئاراستەی هەریەكە لە بانكەكانی منارە و ئاشتی كردووە فەرمووی لێكردوون بە گواستنەوەی بڕی 237 ملیار دینار بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.
گواستنەوە و بەكارهێنانی بڕی ئەو 237 ملیارە لە پارەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بە ناوی تەواوكاری مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 14 ڕۆژە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11 ناردووە، هاوكات بەكار هێنانی ئەو 237 ملیارەش بۆ مووچەی مانگی 10 هێندەی دیكە گرفتی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران قوڵتر دەكاتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNتا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەكی لەداهاتی ناوخۆ بۆ اوەزارەتی دارایی عێراق نەگەڕاندووەتەوە، هاوكات هیچ بڕە پارەیەكییشی بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 10 بەكار نەهێناوە و كەسیش نازانێت داهاتی ناوخۆ بڕەكەی چەندە و بۆكوێ دەڕوات وەزیری دارایی لەو بابەتە خۆی بێدەنگ كردووە.

عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









