راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

مووچە
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی تەواوکردووە.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، پرۆسەی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە هاوشانی كۆمەڵێك رێوشوێنی هونەری و ژمێریاری بوو، لەوانە وردبینیی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە هاوكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی ساڵی دارایی و ئامادەكردنی ژمێرەی كۆتایی.
روونیشیكردەوە، ئەم رێوشوێنانە پێویستن بۆ زامنكردنی شەفافییەت و وردیی تۆمارە داراییەكان.
رای گشتیش ئاگاداردەكاتەوە كە رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر بۆ خێراكردنی پرۆسەی پارەداركردن و زامنكردنی وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكان لەلایەن مووچەخۆرانەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە جێبەجێكردنی سەرجەم پێوەرەكانی كارایی و شەفافییەت.
وەك ئاماژەیەكیش بۆ ئەو هەواڵانەی لە چەند رۆژی رابردوودا باسیان لە بوونی “گرفتی نەختینە” دەكرد، وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە سەرجەم میدیاكان دەكات بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و دڵنیابن لە دروستیی ئەو زانیارییانەی بڵاویدەكەنەوە و، پشتببەستن بە سەرچاوەی رەسمی لە گواستنەوەی هەواڵدا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









