دارێکی تەمەن 200 ساڵ بڕدراوەتەوە و پۆلیسیش کەسێکی دەستگیرکرد

SNN-
دارێكی تەمەن 200 ساڵ لە سنووری بەرزنجە بڕدرایەوە و پۆلیسیش کەسێکی بەتۆمەتی ئەو كارە دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت دارێکی سروشتی کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ دەبێت، بڕاوەتەوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجەوە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارەکە دەستگیرکرا.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پۆلیس ئەم درەختە لە ریزبەندی درەختە بەتەمەنەکان ئەژماردەکرێت، پۆلیسی دارستان دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









