وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: لە زۆرێك لەناوچە گەشتیارییەكان شوێن بۆ گەشتیاران نەماوە

گەشتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لەسەرجەم ناوچەكانی عێراقەوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم كردووە، بەجۆرێك هەندێك شوێنی گەشتیاری هەیە شوێن نەماوە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەرەسەر بردنی پشووی سەری ساڵی نوێ ڕۆژانە بە هەزاران گەشتار لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم دەكەن، ئەوەش بەمەبەستی پێشوازی لەهاتنی ساڵی نوێی 2025، هاوكات هەرچەندە تا ئێستا ئامارێكی وردو دیاریكراومان لەبەردەستدا نییە بەڵام شوێنە گەشتیارییەكان پڕبوون لە گەشتیار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم زیاد لە سێ هەزار ناوچەی گەشتیاریمان هەیە، ماوەی چەند ڕۆژێكیشە هاتنی گەشتیاران دەستیپێكردووە و ئێستا سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان لە سەرجەم پارێزگاكان پڕبوون، تەنانەت لە زۆرێك لە ناوچە گەشتیارییەكان شوێن نەماوە بۆ هاتنی گەشتیاری نوێ.
وتەبێژەكەی دەستەی گەشتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كە بتوانین باشترین خزمەت بە گەشتیارانی هەرێم بكەین و نەهێڵین گرانفرۆشی و بەرزكرجنەوەی نرخی كاڵاو پێداویستییەكان لەناوچە گەشتیارییەكان بەرز بكرێتەوە، بۆ ئەوەش هۆشداریمان بە خاوەن شوێنە گەشتیاریییەكان داوە پەنا بۆ گرانفرۆشی نەبەن و لەدوای پشووەكانیش ئاماری هاتنی گەشتیاران بلاودەكەینەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









