هەموو شتێك لەسەر مووچەی مانگی 11 و 12 لە SNNبخوێنەرەوە و بەدوای هیچ هەواڵێك لەسەر مووچە مەگەڕێ

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی 17 ڕۆژە دەزگاكانی ڕاگەیاندن باس لە هاتن و نەهاتنی پارە و دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو دەكەن، بەڵام دواجار لە SNNئەوە وردەكاری ئەو بابەتە بە ژمارە و داتا دەخەینە ڕوو كە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم تایبەت بۆ SNNناردوویانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەی زیاتر لە 18 ڕۆژە بەغدا بڕی 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 273 ملیار دیناری بەكار هێناوە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران، بەوجۆرەش ئێستا تەنها بڕی 358 ملیار دینار ماوەتەوە بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مووچەی مانگی 11 وەزارەتی دارایی هەرێم پێویستی بە 995 ملیار دینار هەیە، بەوجۆرەش ئێستا بڕی 637 ملیار دینار كورتهێنان بۆ مووچەی مانگی 11 دروست بووە كە ئەمەش لە توانای حكومەتی هەرێم نییە ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە و ئامادەشن نییە داهاتی ناوخۆ بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە بەكار بهێنێت بەبیانووی ئەوەی داهات ئەوەندە نییە بتوانێت ئەو كورتهێنانە پڕ بكاتەوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە دوێنێ لە كۆتا ساتەكانی دەوامی فەرمی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی بڕی 441 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 12 بنێرێت، لەكاتێكدا بۆ مووچەی مانگی 12 هەرێم داوای نزیكەی تریلیۆن دیناری كردووە، بەوجۆرەش بۆ مووچەی مانگی 12 بە ناردنی ئەو 441 ملیار دینارە 559 ملیار دینار كورتهێنان دروستدەبێت، بەوجۆرەش دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەران ئەگەرێكی دوورە دابەشبكرێت، لەم حاڵەتەشدا وەزارەتی دارایی هەرێم ئەگەر بڕی ئەو 441 ملیارەی مانگی 12 ڕەوانەكراو بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 11 بەكار بهینێت ئەوا هێشتا بڕی 196 ملیار دینار كورتهێنان دەمێنیتەوە بۆ مووچەی ئەو مانگە و دیار نییە حكومەتی هەرێم بە چ شێوازێك ئەو كورتهێنانە پڕدەكاتەوە.
بەكورتی ئەوەی یەكلا بووەتەوە ئەوەیە كە مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024 بەهیچ جۆرێك دابەشناكرێت و هێشتاش دیار نییە چارەنووسی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران بەرەو كوێ دەڕوات، ئاخۆ كەی عێراق بڕی ئەو 441 ملیار دینارە دەنێرێت كە بۆ مووچەی مانگی 12 بڕیارەی لەسەر داوە، دیاریش نییە بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ عێراق چۆن مامەڵە دەكات و چەند بڕە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت بۆیە دابەشكردنی مووچە بەم زووانە دەستپێناكاتەوە و زۆر دوادەكەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








