ئەگەر جموجوڵی گروپە چەكدارەكان بەردەوام بێت سزای ئابوری عێراق دەدرێت

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر لە ساڵی نوێدا جموجوڵی گروپەچەكدارەكانی عێراق بەردەوامییان هەبێت و ببنە هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دەرەوە، ئەوا لیلایەن ئیدارەی نوێی ئەمەریكاوە سزای دارایی عێراق دەدرێت و ئەوكات بارودۆخە هێندەی دیكە خراپ دەبێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا چەند قەیرانێكی ئابوری بەرۆكی عێراقیان گرتبوو بەتایبەت ناجێگری نرخی دۆلار و دینار و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و هەروەها بەرز و نزمی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، هاوكات هەڕەشەكانی ئەمەریكاش بۆسەر عێراق ئەگەرێكی كراوەیە لە حاڵەتێكدا ئەگەر جموجوڵی سەربازی گروپە چەكدارەكانی عێراق بەردەوامییان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە ساڵی داهاتوودا جموجوڵی سەربازی ئەو گروپانە بەردەوامی هەبێت و ببنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر، ئەوا بەدڵنیایی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، سزای دارایی بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت ئەوكات بارودۆخی دارایی عێراق زۆر خراپ دەبێت و گۆڕانكاری گەورەش لە نرخی دۆلار و دینار ڕوودەدات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە ساڵی نوێدا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 60 دۆلار داببەزێت ئەوا عێراق ڕووبەڕووی گرفتێكی ڕاستەقینە دەبێتەوە كە دوورنییە توانای دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرەكانی نەمێنێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









