لەساڵی رابردوودا زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراوە

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیلا حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی گشتی 924 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان بە كۆمپانیا و بازرگانان داوە و هەر لەو ساڵەشدا 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراون.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمساڵ ژمارەی مۆڵەتدان و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، بەجۆرێك لە هەریەكە لە دەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان و باشماخ 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێل لە وڵاتەكانی وەك چین، ژاپۆن، ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەماوەی 12 مانگی ساڵی ڕابردوو هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، سەرجەمیان بۆ پارێزگاكانی هەرێم نەبوون، بەڵكوو بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانە بۆ شارەكانی دیكەی عێراق ڕۆیشتوون لەڕێگەی كۆمپانیا و بازرگانانەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی 2023 بەكۆی گشتی تەنها 900 مۆڵەت بە بازرگانان دراوە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كە لەو ساڵەدا 122 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاوردە كرابوو، بۆیە ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵی 2023 دەردەكەوێت كە 50 هەزار ئۆتۆمبێل زیاتر هاوردە كراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









