نرخی یەک ئەمپیڕ موەلیدە لە دهۆک گەیشتە سەرو 20 هەزار دینار

نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، کرێی ئەمپێرێکی کارەبا موەلیدە گەیشتە 20 هەزار دینار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە شاری دهۆک بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا و بەهۆی زۆری کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلکییەکان کرێی یەک ئەمپێر گەیشتە 20 هەزار و 250 دینار.
لە لایەکی دیکەشەوە خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر ڕایگەیاند، نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری کرا و بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن و نرخی گازوایل، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لەناو شاری هەولێر لە نێوان 14500 بۆ 18750 دینار دەبێت.
باسی لەوەشکرد، تێکرای کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان ڕۆژانە بۆ مانگی ڕابردوو 15 کاتژمێر و نیو بووە و دابەشکردنی کرێی ئەمپێرەکانیش بەم شێوەیەیە؛
ناوشاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 352 کاتژمێر تاوەکو 460 کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14500 دینار تاکو 18750 دینارە نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە (41) دینارە.
ناوبازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 180 کاتژمێر تاکو 210 کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 8750 دینار تاکو 10500 دینارە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە (48) دینارە.
دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 107 کاتژمێر تاکو 495 کاتژمێر بووە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 5250 دینار تاکو 19750 دینارە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی مۆلیدەکان (40 + 41 + 48) دینارە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








