
سەرۆکی کۆریای باشوور
SNN
دادگای ناوچەی ڕۆژئاوای سیئۆل لە 31ی کانوونی یەکەمی 2024 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک یۆن سوک یۆ لەکارلادراو دەرکرد، دوای ئەوەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی بەرپرسانی باڵا داوای دەرکردنی فەرمانی لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەی کرد، کە بەهۆی سەپاندنی باری لهناكاوی سەربازییەوە ڕووبەڕووی تۆمەتی یاخیبون بوهتهوه، لە سەرەتای مانگی 12ی ڕابردوهوه سێ بانگهێشتنامەی بۆ ئامادەبون و لێپرسینەوە ڕهتكردوهتهوه.
فەرمانگەکە بەردەوامە لە ڕاوێژکردن لەگەڵ پۆلیس لەسەر کاتی و شێوازی جێبەجێکردنی بە وردی لەوەتەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرچوە، لایخۆیەوە سەرۆکی لابراوی کۆریای باشوور بەیاننامەیەکی بۆ لایەنگرانی خۆی دەرکرد کە لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبونی خۆی لە سیئۆلی پایتەخت کۆبونەوە و بەڵێنیدا “تا کۆتایی شەڕ بكات” دژی ئەوەی ناوی لێناوه “هێزەکانی دژە دەوڵەت”.
ئهمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی یۆن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبونی یۆن جارێکی دیکە کۆبونەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئاڵای بچوکی کۆریای باشور و ئەمریکایان هەڵواسی و لافیتەی دژایەتی لابردنی یۆنیان هەڵگرتبو.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









