“لەگەڵ گەیشتنی پارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”

0
215

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 02-01-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچە و چەند بابەتێکی دیکە بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە: “سەرەڕای مافی دەستووری و بوونی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق و بەدەرکردنی لەهەر کێشە و گرفتێکی تر؛ هاوکات بوونی تەرخانکراوی پێویست لە خشتەکانی یاسای بوودجە بەراورد بەو تەمویلەی وەزارەتی دارایی عێراق ناردوویەتی و ڕێکكەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی بۆ خەرجکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ساڵی 2024 ، بەڵام حکوومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستووریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت. ”

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 وەزارەتی دارایی باسی لەوە کردووە: “لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر دراوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت، وەک وەزارەتی دارایی و حکوومەتی هەرێم سوورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی دوانزە کە لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە دابینی بکات. ”

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا وەک وەزارەتی دارایی سەرجەم تێبینی و کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەمان چارەسەر کردووە و تیمە تەکنیکیەکانمان بەردەوام لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵ بوون تا هیچ بیانوویەک بەدەست حکومەتی فیدراڵەوە نەمێنیت بۆ نەناردن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this