ساڵی ڕابردووبەغدا زیاتر لە 11 تریلۆن دیناری بۆهەرێم نارد، بەڵام هیچ مووچەیەك لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم نەیتوانی مووچەی هیچ مانگێك لەكاتی خۆیدا دابەشبكات، تەنانەت لەدوای تەواوبوونی ساڵ مووچەی دوومانگ بە دابەشنەكراوی ماوەتەوە، لەكاتێكدا بەغدا زیاد لە 11 تریلۆن دیناری ڕەوانە كردووە و هەرێمیش داهاتی نەگەڕاندووەتەوە هاوكات زۆرترین ماوەی دابەشنەكردنی مووچەش 60 ڕۆژبووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەسەرەتای ساڵی 2024ەوە مووچەی مانگەكان بەم جۆرە دابەشكراوە مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2024 لە رۆژی 2/2 دابەشكراوە، مانگی دوو لە 30/3 دابەشكراوە، مانگی سێ لە 6/4 دابەشكراوە، مانگی چوار لە 15/5 دابەشكراوە، مانگی پێنج لە 11/6 دابەشكراوە، مانگی شەش لە 10/7 دابەشكراوە، مانگی حەوت لە 3/9 دابەشكراوە، مانگی هەشت لە 4/10 دابەشكراوە، مانگی نۆ لە 18/10 دابەشكراوە، مانگی 10 لە17/12 دابەشكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ دەستبەكار بوونی كابینەكەی ( مەسروبارزانی) نەیتوانی ئەو بەڵێنانە جێبەجێكات كە بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دابوو كە هەموو 30 ڕۆژجارێك مووچە دابەشدەكرێت، لەكاتێكدا بەغدا بۆ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 11 تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە كردووە و هەرێم داهاتەكانیشی نەگەڕاندووەتەوە.
بەدواداچوونەكەی SNNلە كاتێكدایە كە تا ئێستا مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو دابەشنەكراوە، بە گوێرەی دواین ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم بە گەیشتنی ئەو 441 ملیارەی بڕیارەی لەبارەوە دراوە بنێردرێت لە هەفتەی داهاتوو دەستدەكەن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 بەڵام دیار نییە مووچەی مانگی 12 چارەنوسی چی بەسەر دێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









