غەریب ئەحمەد: سكاڵا دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بەكەرتی تایبەت تۆمار دەكەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بە پشت بەستن بەچەندنین مادەی دەستوری عێراق پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بەكەرتی تایبەت پێچەوانەی یاسایە، بۆیە بەرامبەر بەمافی خەڵك بێدەنگ نابین و سكاڵا تۆماردەكەین.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە حكومیەكان بە كەرتی تایبەت پێچەوانەی یاسایە، بۆیە پاڵپشت بە مادەكانی 61 بڕگەی دووەم و مادەی 31 بڕگەی یەكەمی دەستوری عێراق سكاڵا دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان تۆمار دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەرامبەر بە مافی خەڵك بیدەنگ نابین، بەتایبەت ئەگەر كارێك پێچەوانەی یاسا و دەستوربێت بەهیچ جۆرێك لێی بێدەنگ نابین بۆیە داوا لە وەزیری تەندروستی هەرێم دەكەین واژۆكەی لەسەر گرێبەستەكە بكشێنێتەوە و ئەو كارە نەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە بە پێچجانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بە كەرتی تایبەت چونكە بەو كارە باری سەرشانی هاووڵاتیان هێندەی دیكە گران دەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ڕاوێژكاری یاساییان ڕاسپاردووە بۆ لێكۆڵینەوەو سكاڵا تۆماركردن لەسەر پێدانی تاقیگەكان بەكەرتی تایبەت بەو پێیەی پێچەوانەی دەستوری عێراقە و زیان لە هاوڵاتیان دەدات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









