
سودانی و ترەمپ
SNN
پێگەیەکی بەناوبانگی ئابوری (ئۆیڵ پرایس) ئاشکرای دەکات، بەهۆی هاوکاریی کردنی ئێران بۆ ساغکردنەوەی نەوت و غازەکەی، لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا ترەمپ سزای بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت.
پێگەکە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی ترەمپەوە بڵاوی کردەوە: لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، سزای قورس بەسەر ژمارەیەک کیان و کەس و گروپی عێراقیدا دەسەپێنێت کە رۆڵیان هەیە لە ئاسانکاریی بۆ بازرگانیی نایاسایی ئێران و دەربازکردنی لە چوارچێوەی سزا سەپێندراوەکان بەسەریدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق مەترسیی لەسەرە بکەوێتە بەر سزای قورسی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ئەوەش بەهۆی ئەوەی بووەتە کەناڵێک بۆ گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان، لە قۆناغی یەکەمدا هۆشداریی دەدرێتە عێراق، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا سزای قورسی بەسەردا دەسەپێنرێت، بە تایبەتی لە دۆسیەی پشتبەستنی بە غاز و کارەبای ئێران و لەو رێگەیەوە دەرچەیەکیان کردوەتەوە بۆ دەربازکردنی نەوت و سپیکردنەوەی پارە و دەستخستنی داهاتی باش بۆ ئێران.
پێگە جیهانییەکەی تایبەت بە نەوت و غاز بڵاوی کردەوە؛ ئێستا نەیارەکانی دۆناڵد ترەمپ لەوپەڕی لاوازیدان، روسیا بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و کەوتنی رژێمی سوریاوە بەتەواوەتی لاواز بووە، حەماس و حیزبوڵا و حوسییەکانیش کە ئێران پاڵپشتییان دەکات لەوپەڕی لاوازیدان، ئەوەی ماوەتەوە تەنها عێراقە، کە لە رێگەی گروپ و کیان و میلیشیاکانییەوە پاڵپشتی ئێرانە، بۆیە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەیەوێت ئەو دەرگایەش لە سەر ئەو وڵاتە دابخات و بە تەواوەتی لاوازی بکات.
ئۆپڵ پرایس بڵاوی کردوەتەوە، لەسەردەمی کابینەی یەکەمی دۆناڵد ترەمپ دەرفەتێکی دوو ساڵی درایە عێراق بۆ کڕینی غازو کارەبای ئێران بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ، لەبەرامبەردا بەغداد بەڵێنیدا سودوەرگرتن لە غازو کارەبای ئێران بۆ کەمترین ئاست دابەزێنێت، بەڵام عێراق پابەندی بەڵێنەکەی نەبوو و تائێستا بەردەومە لە هاوردەکردنی غازو کارەبای ئێران.
ئیدارەی ترەمپ پێیوایە، ئەو غازو کارەبایەی کە عێراق لە ئێرانی دەکڕێت، سەرچاوەی دارایی و پارەدارکردنی سوپای پاسدانی ئێران و بەتایبەتی هێزی قودسە، جگ لەوەش لە بەندەری ئوم قەسری بەسرەشەوە رێڕەوێکی تایبەتی دابینکراوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئۆپڵ پرایس لە کۆتاییدا نوسیویەتی: ئەوەی تێبینیکراوە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا هیچ هاوبەشییەکی نێوان عێراق و ئێران نەگۆڕاوە، بەڵکو زیاتر بەرەوپێش چووە، عێراق بەردەوامە لە کردنەوەی رێڕەوی ئابوریی بۆ ئێران و دەستخستنی سەرچاوەی داهات و پارەی زیاتر، ئەوەش هۆکارێکە بۆ سەپاندنی ئەو سزایانە بەسەر عێراقدا لەگەڵ دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، کە لەم مانگەدا دەچێتەوە کۆشکی سپی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








