
نیقاب
SNN
سویسرا چووە پاڵ بەشێك لە دەوڵەتە ئەوروپییەكانی دیكە و لەسەرەتای ئەمساڵەوە پۆشینی نیقابی قەدەغەكرد، هەركەسێكیش سەرپێچی بكات سزای دارایی دەدرێت كە زیاترە لە هەزار دۆلار.
بڕیارەكەی سویسرا لەبارەی داپۆشینی دەموچاوە لە شوێنە گشتییەكان، كە ناسراوە بە قەدەغەكردنی نیقاب، لە یەكی كانوونی دووەمی 2025 ەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەركەسێكیش پێچەوانەی ئەو بڕیارە هەڵسوكەوت بكات نزیكەی هەزار فرەنكی سویسری لێوەردەگیرێت كە دەكاتە زیاتر لە هەزار و 143 دۆلار.
بڕیارەكەی سویسرا چوونە پاڵ پێنج دەوڵەتی دیكەی ئەوروپایە، لەكاتێكدا دوو دەوڵەتی دراوسێشی هەمان بڕیاریانداوە كە ئەوانیش فەرەنسا و نەمسان.
پێشنیازەكە لەلایەن دژبەرانی حیجاب و نیقابەوە پێشنیاز كراوە، كە لەلایەن پارتی گەلی سویسرییەوە پشتیوانی دەكرێت، ئەوان چەند دروشمێكی وەكو “توندڕەوی ڕابگرن” یان بەرزدەكردەوە، بەوهۆیەشەوە نزیكەی نیوە زیاتری سویسرییەكان دەنگیاندا بۆ دژایەتیكردنی حیجاب و نیقاب.
هۆکاری قەدەغەکردنەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دەوترێت لە پشتی نیقابەوە دەیان کاری نەشیاو دەکرێت و تاوانباران ناتوانرێت دەمووچاویان ئاشکرا بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پیاوان لە خۆپیشاندانەکاندا و لەکاتی دزیکردندا نیقاب دەپۆشن و گێرەشێوێنی دروست دەکەن.
یاسا نوێیەكە ڕێگە بە داپۆشینی لوت و دەم و هەردوو چاو لەلایەن هیچ كەسێكەوە نادات، تەنها ئەو كەسانە نەبێت كە جیاكارییان بۆكراوە لەڕووی ئەمنیی و تەندروستییەوە یاخود بۆ ریكلام و كاری هونەری.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









