دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكەنەوە و بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەش داخوازی فراكسیۆنی یەكێتیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەم هەفتەیەدا دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەنەرانی عێراق دەستپێدەكەنەوە و جگە لە یەكلاكردنەوەی بڕیاردان لەسەر كۆمسیۆن، دووبابەتی دیكەی گرنگ پەیوەست بە كورد داخوازی ئێمە بخرینە بەرنامەی كارەوە.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی پەرلەمان وابڕیارەكە لەم هەفتەیەدا بە دیاری كراوی لە 9/1/2025 دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبكەنەوە و یەكەم كاری ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاردانە لەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە ماوەی یاسایی بەسەرچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد،بەهۆی ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە 5/1/2025 تەمەنی یاسایی كۆتایی پێدێت، كە پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی كوردستان تەمەنی درێژكرایەوە، بۆیە دەبێت یەكەم كاری دەستپێكی دانیشتنی پەرلەمان بڕیاردان بێت لەسەر كۆمسیۆن بەو پییەی كە دەبێت لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەك فراكسیۆنە كوردییەكان دوو پرۆژە یاساهەیە كە بۆ ئێمە گرنگە و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان كاریان لەسەر دەكەین، ئەوانیش پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەگەڵ پرۆژەیاسایی گەرانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان لە پارێزگای كەركوكە كە تەنها دەنگدانیان ماوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









