وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ساڵی رابردوو بە تێكڕا حەوت بۆ 10 كاتژمێر كارەبامان بەهاووڵاتیان داوە

کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵی ڕابردوو بە تێكڕا حەوت بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بەهاووڵاتیان دراوە كە كە زۆرترینی بۆ پاریزگای هەولێر بوووە و كەمترینیشی بۆ پارێزگای سلێمانی بووە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بەSNNی ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی 2024 تا سەرەتای ئەمساڵی نوێ بڕی پێدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەگشتی لەنێوان حەوت كاتژمێر بۆ 10 كاتژمێر بووە و بڕەكەش بەگوێرەی پارێزگاكان گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی كەمتربووە لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمە بەجۆرێك لە هەولێر ‘پێدانی كارەبا لەنێوان هەشت بۆ 10 كاتژمێر بووە، بەڵام لە سلێمانی لەنێوان حەوت بۆ نۆ كاتژمێر و لە دهۆكیش هەشت بۆ نۆ كاتژمێر بووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، بەتێكڕا لە ناوچە كوێستانییەكان بەهۆی خواستی زۆر لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمتر بووە، بەڵام لەمانگی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە 500 مێگاوات زیاد دەكات ئەوەش وادەكات كە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاترببن بەشێوەكی گشتی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









