سەدر: نەخێر و هەزار نەخێر بۆ چەكی بەرەڵڵاو گروپە لاسارو لەدەست دەرچووەكان

SNN-
رێبەر رەوتی سەدر، لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای كۆكردنەوەی چەك دەكات لە دەستی دەوڵەتدا،دەشڵێت:”نەخێر”و هەزار “نەخێر” بۆ چەكی دەرەوەی دەوڵەت و گروپە لاسارو لەدەست دەرچووەكان”.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ دوو شەممە، لە نوسینێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێكس)، پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامانی سوپای عێراق كردووە بەتەواوی یەكەكانیەوە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپا، هیواشی خواستووە جێگیربن لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل.
سەدر دەڵێت:جارێكی پێداگری لەسەر پێویستی كۆكردنەوەی چەك دەكەینەوە لەدەستی سوپای عێراق و هێزە فەرمیەكانی دەوڵەت، نەخێرو هەزار نەخێر بۆ چەكی بەرەڵڵاو گروپە لاسارو لەدەست دەرچووەكان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









