وادەی هاوتاكردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دیاریكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات لە مانگی یەكی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا دەكرێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕیككەوتنی كۆتایی لەسەر تەمەنی خانەنشینی لەنیوان هەولێر و بەغدا.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دوای ساڵی 2014 خانەنشین بوون مووچەیان هاوتا كراوە، و بڕیارە لە مانگی یەكی ئەمساڵیش مووچەی ئەو خانەنشینانەش هاوتابكرێن كە تا ئێستا هاوتای عێراق نەكراون، هاوكات ئەوخانەنشینانەی پێش 2014خانەنشین بوون، هێشتا بڕوانامەیان بۆ هەژمار نەكراوە، جگە لەو 100 هەزارەی بژێوییەش كە زیادكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەرێم و بوغدا پێكهێنراوە بۆ هاوتاكردنی تەمەنی خانەنشینی، هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕیككەوتنی كۆتایی لەسەر تەمەنی خانەنشینی، ئەگەر بڕیاردرا فەرمانبەر لە 60 ساڵیدا خانەنشین بن، ئەوا گرفت دروستدەكات و دەبێت لە هەرێم لەیەك كاتدا چوار قۆناغی تەمەن خانەنشین بكرێن، ئەوانیش 60 و 61 و 62 و 63ساڵین.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو،داوا لە هەموو بەڕێوبەرایەتییەكانی خانەنشینی هەرێم كراوە فایل بۆسەرجەم ئەو فەرمانبەرانە بكەنەوە كە تەمەنیان بۆتە 60 ساڵ، چونكە تەمەنی خانەنشینی لە بەغدا 60 ساڵە، بەو بڕیارە كەسانێكی زۆری خاوەن ئەزموون و بڕوانامە ناچار دەبن خانەنشین بن كە پێویستن، جگە لەوە دەبێ پاداشتی خانەشنینیشان پێ بدرێت، ئەویش دەكاتە پارەیەكی زۆر.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









