
SNN
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە 16 سزای لەبەرانبەر پابەندنەبوونی نەخۆشخانە و كۆمەڵگە و نۆرینگە و سەنتەرە پزیشكییەكان بە ڕێنوێنییە ژینگەییەكان بڵاو كردەوە.
دەستەی پاراستن و چاككردنەوەی ژینگەی هەرێمی كوردستان جۆر و بڕی سزادانی سەرپێچییە ژینگەییەكانی كۆمەڵگە پزیشكی و نۆرینگە و سەنتەرە پزیشكییەكانی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، كە بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2023، بەدواداچوون و بەرزەفتكردنی سەرپێچییە ژینگەییەكان، كە لەدەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەوە دەرچووە، لەكاتی هەبوونی سەرپێچیی ژینگەیی سزای نەخۆشخانەكان و كۆمەڵگەی پزیشكی و نۆرینگە و سەنتەری پزیشكی دەدەن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سزادانی نەخۆشخانەكان و كۆمەڵگەی پزیشكی و نۆرینگە و سەنتەری پزیشكی بەم جۆرەیە:
ئەگەر ڕەزامەندیی ژینگەیی نەبوو، بڕی سزا بەپێی پۆلێنكردن (أ – 10 ملیۆن دینار) و (ب – 6 ملیۆن دینار) و (ج – 2 ملیۆن دینار) سزا دەدرێت.
ئەگەر ئاوی پیس لە یەكەی چارەسەر بەپێی مواسەفات نەبوو، ئەوا سزاكە لەنێوان 2 بۆ 6 ملیۆن دینارە.
جیانەكردنەوەی ئاوەڕۆی نەخۆشخانە لە ئاوەڕۆی گشتی، بڕی 2 بۆ 6 ملیۆن دینار سزای پێبژاردن دەدرێت.
چارەسەرنەكردنی پاشماوە پزیشكییەكان، بەپێی جۆری چارەسەرنەكردنەكەی دەگۆڕێ، كە (أ – 6 ملیۆن دینار) و (ب – 4 ملیۆن دینار) و (ج – 2 ملیۆن دینار) سزاكەی دەبێت.
ئەگەر تاقیگەی نۆرینگەكان ڕەزامەندیی ژینگەیی نەبوو، بە 2 بۆ 3 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
ڕێژەی سەوزایی تەرخان نەكرابوو یان لەبری سەوزی نەكرد، ئەوا سزاكەی 2 بۆ 3 ملیۆن دینارە.
هاوكات باس لە مۆلیدەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر مۆلیدە ژاوەژاوی هەبێت یاخود دووكەڵ بكات، سزاكەی یەك ملیۆن دینارە.
دەزەكردنی تیشك سزاكەی 3 بۆ 6 ملیۆن دینارە.
دابیننەكردنی كەرەستەی خۆپارێزی بۆ كرێكارانی بواری تیشكی نائایۆنی، سزاكەی لە یەك ملیۆنەوە بۆ 3 ملیۆن دینار دەبێت.
هاوكارینەكردنی تیمی پشكنینی دەستەی ژینگە 2 بۆ 6 ملیۆن دینار سزاكەیەتی، ئەوەش بەپێی جۆر و شێوازی هاوكارینەكردنەكە دەگۆڕێ.
نەبوونی بەرپرسی خۆپاراستن لە تیشك سزاكەی 2 ملیۆن دینارە.
نەبوونی دۆزمیتەر و فلم باج بۆ كارمەندان سزاكەی 3 ملیۆن دینارە.
نەبوونی سیستەمی هەواگۆڕكێ، سزاكەی 4 ملیۆن دینارە.
پیسبوونی دەورووبەری مۆلیدە بە گازوایل و ڕۆن، سزاكەی 3 ملیۆن دینارە.
فڕێنەدانی پاشماوەی پزیشكی لەو شوێنانەی كە تەرخان كراون، سزاكەی 2 ملیۆن دینارە.
فڕێدانی پاشماوەی مەترسیدار، سزاكەی 10 ملیۆن دینارە.
“ئێستا بەنداوی دوکان لە 23.5% ئاوی تێدایە”
حوزهیران 11, 2025سەگی بێلانە تەنگی بە هاوولاتیانی هەولێر هەڵچنیوە
حوزهیران 9, 2025ئەمــــڕۆ ڕۆژی جیهانیــــی ژینگەیە
حوزهیران 5, 2025
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی ئاوارەبوونی كوردانی ڕۆژهەڵات بۆ هەریمی كوردستان زانیاری نوێ راگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج
9كاتژمێر لهمهوپێش -
لەبارەی هاوردەكردنی شتومەك لە ئێران و گرانبوونی نرخی خۆراك هۆشداری دەدرێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نوێترین پەیامی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران
حوزهیران 13, 2025
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی ئاوارەبوونی كوردانی ڕۆژهەڵات بۆ هەریمی كوردستان زانیاری نوێ راگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج
9كاتژمێر لهمهوپێش -
لەبارەی هاوردەكردنی شتومەك لە ئێران و گرانبوونی نرخی خۆراك هۆشداری دەدرێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021