یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام دەدەن و SNNتەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 9/1/2025 بۆ جاری سێیەم لیژنەی بالای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە، هاوكات SNNناوی ئەندامانی هەردوو شاندەكە و تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكانیان دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەندامانی شاندی دانوستانكاری یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە بریتن لە هەریەكە لە د.ڕێواز فایەق و شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ و ئامانج ڕەحیم و شێخ سەڵاح، هاوكات ئەندامانی شاندی پارتیش برتین لە هەریەكە لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوكات بڕیاربوو كۆبوونەوەكە سبەی سێ شەممە بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕەشنوسی كۆبوونەوەی هەردوولا كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوولا ڕەشنوسێكیان لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەت و داواكاریەكانی یەكێتی و پارتی ئامادە كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەردەكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش باسكردن دەبێت لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم و خستنەڕووی داواكاری هەردوولا بۆ شێوازی حكومڕانی چوارساڵی داهاتوو.
لە كۆی 22دەروازە كاری 18یان بە ئەلیكترۆنی كراوە
11كاتژمێر لهمهوپێشراگەیەندراوێک لە مەزڵوم عەبدییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی سوێندخواردنی ترەمپ 170 ملیۆن دۆلارە
6 خولهك لهمهوپێش -
رۆژانە 35 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
لە كۆی 22دەروازە كاری 18یان بە ئەلیكترۆنی كراوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گەورەترین پێشانگای تایبەت بە نمایشکردنی پەلەوەر و باڵندە لە سلێمانی کرایەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تێچووی سوێندخواردنی ترەمپ 170 ملیۆن دۆلارە
6 خولهك لهمهوپێش -
رۆژانە 35 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
لە كۆی 22دەروازە كاری 18یان بە ئەلیكترۆنی كراوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021