ئەم مانگەش بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان زیاتر كەمكرایەوە

پارەی عێراقی
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی لیواهاوبەشەكان زیاد لە400 هەزار دینار بوو، بەڵام چەند مانگێکە بەردەوام بڕی هاوکارییەکە کەمدەکرێتەوەو هاوكات سبەی دەستبەدابەشكردنی هاوكارییەكەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگەکانی ڕابردوو بڕی هاوکاری هاوپەیمانان کە بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان دابەشکراوە بەبێ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەشدەكرا، بەڵام دواتر بۆ313 هەزار کەمکرایەوەو مانگی ڕابردووش بڕی هاوکارییەکە بۆ 289هەزار کەمکرایەوە و هاوکات بۆ ئەم مانگە بڕەكەی بۆ 234 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو بڕە هاوکارییە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوەکە ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە و ژمارەیەک لە فەوج و لیوای دیکە لە هێزەکانی 70 و 80خراونەتە سەر لیواهاوبەشەکان بەوجۆرەش هەتا ژمارەی لیوا هاوبەشەکان زیاد بکات بڕی هاوکارییەکەشیان کەمدەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكوو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان،هاوکات بڕیارە سبەی دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی ئەو هاوكارییە کە بۆهەر پێشمەرگەو ئەفسەرێکی لیواهاوبەشەكان بەبێ جیوازی بڕی 24هەزاردیناریان پێدەدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









